بافڵ تاڵه‌بانی له پاره دزراوه‌كه‌ی نه‌ورۆز هاوكاری مانگانه‌ی یانه‌كه ده‌كات
بافڵ تاڵەبانی بڕیاری دا مانگانە هاوکاری دارایی یانەی نەورۆز بکات، ئەمە دوای دزینی 235 دەفتەر لە یانەکە
بافڵ تاڵه‌بانی له پاره دزراوه‌كه‌ی نه‌ورۆز هاوكاری مانگانه‌ی یانه‌كه ده‌كات
له دوای ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار و ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی، یانه‌ی نه‌ورۆزیش تووشی تاڵانكردن و شكست و قه‌یران هات و له نوێترین پێشهاتیش سه‌رۆكی یه‌كێتی بڕیاریدا هاوكاری مانگانه پێشكه‌شی یانه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو یانه‌ی نه‌ورۆزه به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بڕی 500 ملیۆن دیناری بەخشییە یانەی نەورۆز و به‌ڵێنیان پێداوین كه هاوكارییەكە بۆ هەموو مانگێك بەردەوام دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئەندامێکی کارگێری یانەی نەورۆز كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به پایته‌خت میدیای گووت: "لە کۆی 200 و 35 دەفتەر دۆلارە دزاوەکەی یانەی نەورۆز لە لالەزار، بافڵ تاڵەبانی تەنیا 35 دەفتەری بۆمان گەڕاندەوە و ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌شی یانه‌كه‌مانی ده‌كات، له هه‌مان ئه‌و پاره‌یه‌یه كه له یانه‌كه‌مانی دزیوه".
له‌دوای ڕووداوه‌كانی 22ی ئابه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز تووشی قه‌یرانێكی قووڵی دارایی هات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بردن و دزینی ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ یانه‌كه ته‌رخانكرا بوو.