پایتەخت

چارەنووسی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت

چارەنووسی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت
کورتە

کێشە بۆ مووچەی مانگی چوار دروست دەبێت؟

سەرەڕای کەمبوونەوەی داهات و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بڕیارە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

 

د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار تا شەش مانگی دیکە لەم بارودۆخە بەردەوام دەبێت، کێشە و گرفت لەبەردەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست نابێت.

 

ڕۆژی یەکشەممە 12ـی4 ـی 2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران کرد و ئەمڕۆ دابەشکردن کۆتایی هات.

 

 د.فازڵ نەبی سەبارەت بە ناردنی 120 ملیار دینارەکە گووتی: "بەغدا ڕەزامەندی داوە تاوەکو بارودۆخی ناوچەکە ئاسایی دەبێتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتر لە 120 ملیار دینارەکە ڕەوانە بکات".

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی سێ زیاتر لە 43 ملیار دیناری وەکو داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا کرد.

 

 بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات، سەرەڕای کەمبوونەوەی داهات، بەڵام کێشە بۆ مووچە دروست نابێت و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەووە دەچێت.

14 نیسان 2026 20:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026