ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م فڕۆكه له توركیاوه به‌ره‌و سلێمانی ده‌فڕێت
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەبڕیاری تورکیا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە
له‌دوای مانگی 4ی ساڵی 2023ه‌وه تائێستا هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له توركیاوه بۆ سلێمانی و به پێچه‌وانه‌وه‌ش گه‌شتی نه‌كردووه، به‌ڵام دره‌نگانی ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌یه‌ك له توركیاوه به‌ره‌و سلێمانی ده‌فڕێت و له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه ده‌نیشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا 4 گه‌شتی ئاسممانی له‌نێوان توركیا و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مشه‌ویش یه‌كه‌م فڕۆكه له توركیاوه به‌ره‌و سلێمانی ده‌فڕێت و هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، له دره‌نگانی ئه‌مشه‌ودا و به دیاریكراوی له كاتژمێر 10 و 30ی خوله‌كی شه‌و، فڕۆكه‌یه‌ك له توركیاوه بۆ سلێمانی گه‌شت ده‌كات و كاتژمێر 1 و 10ی خوله‌ك به‌ره‌به‌یان ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 3ی 4ی 2023ه‌وه به‌رپرسانی بالای توركیا به‌هۆی ژماره‌یه‌ك هۆكاری سیاسی گه‌شتی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان وه‌ستاند.