پایتەخت

پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەربازیکردنی ناچاری کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەربازیکردنی ناچاری کۆدەبێتەوە
کورتە

مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاریی و دروستکردنی سوپایەکی تۆکمە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتیی خۆی بۆ تێپەڕاندنی پێشنیازەیاسای خزمەتی سەربازی دەبڕیوە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بۆ تێپەڕاندنی یاسای سەربازیکردنی ناچاری رێککەوتووە.

وا بڕیارە پەرلەمای عێراق لە رۆژانی 19، 20، 22 و 23ـی ئەم مانگە کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەشت پێشنیازەیاسا بکرێت، کە لەلایەن لێژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادە کراوە و لە 66 بڕگە پێکدێت، یەکێک لەوانەش خزمەتی سەربازییە.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەم پێشنیازەئاسایە لە کاتێکدایە،  15ـی ئەم مانگە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی بارەگای وەزارەتی بەرگریی عێراقی کرد و لەگەڵ سوپاسالاری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی خزمەتی سەربازیی ناچاری کرد و بە یەکێک لە بژارە ستراتیژییەکانیان وەسف کرد. ئامانج لەم یاسایە، بەرزکردنی تواناکانی سوپا و دروستکردنی سوپایەکی تۆکمە، دروستکردنی بنکەیەکی مرۆیی رێکخراو و کەمکردنەوەی بێکارییە.

18 نیسان 2026 10:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026