پایتەخت

مەسرور بارزانی: هێرشەکانی سەر کوردستان شەرمەزار دەکەین

مەسرور بارزانی: هێرشەکانی سەر کوردستان شەرمەزار دەکەین
کورتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی تووندی لەسەر هێرشەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمە هەوڵە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندن بە ناوچەکە، پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە.

دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون.

سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان.

دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2026/4/18

 

18 نیسان 2026 11:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026