لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ دا کەسێک گیانی لەدەستدا
کورتە
کەمێک لەمەوبەر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا
کەمێک لەمەوبەر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی 100 مەتری لەنزیک تانجەرۆ ڕویدا، لە ئەنجام دا کەسێک گیانی لەدەستدا.
سامان نادر جەختی لەوە کردەوە، هەر بەهۆی ڕووداوەکە چوار ئەندامی نێو یەک خێزان برینداربوون، کە پێک دێن لە (دایک و باوک و دوو منداڵایان).