پایتەخت

ئەم ڕێگەیە بەکارمەهێنن

ئەم ڕێگەیە بەکارمەهێنن
کورتە

هاتووچۆی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی گەشتیاران دەکات

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەکارنەهێنانی تونێلی پێشڕەو ئاگادار دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات، لۆدێکی زۆری لەسەرە.

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سلێمانی بڵاویکردەوە، داواکارن لە ھاووڵاتییانی لەئێستادا بەرەو تونێلی پێشڕەو نەرۆن و ئەوانەی لەو سنوورەن رێگای شاخ - ئەزمەڕ بەکاربھێنن بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران و درووست بونی لۆدێکی زۆر لە سنووری تونێلی پێشڕەو.

 هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، بەهیوای دوورکەوتنەوە لەدیاردەی پەلەپەلکردن و رۆیشتن لە لەین و سایدی بەرامبەر و پێچەوانەی ئاراستە.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە، ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی ھاتوچۆی ئەو سنوورە و بازگەگە و چەند مەفرەزەیەک لە بەیانی تاکو ئێستا و دواتریش لە ئەرکدان و سەرقاڵی رێکخستنی ڕەوشی ھاتووچۆن لەو سنوورە.

17 نیسان 2026 18:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026