چ خواردنێك تووشی ههستیاریت دهكات؟

ناوی ئهو خواردنانه ئاشكرا بوو كه تووشی ههستیاریت دهكات
توشبوون بە هەستیاری واتە کاریگەربوونی جەستەی مرۆڤ بە ماددەیەک یان زیاتر دەشێت بەهۆی خۆراکێکەوە دروست ببێت.
ئیلێنا سالۆماتینا پسپۆڕی خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو خواردنانەی کە زۆرترین ڕێژەی هەستیاری دروست دەکەن بریتین لە مۆز، شیر، هێلکە، سۆیا، گوێز، ماسی و خواردنە دەریاییەکان، بەهۆی ئەمەوە ئەگەر هەیە تووشبووەکە ڕووبەڕووی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس ببێتەوە و تەنانەت تێکچوونی کۆئەندامی هەناسەدان و کاردانەوەکانی پێست و چەندین کاریگەری دیکە لەسەر جەستە دروست دەکات.
شایەنی باسە، هەستیاری دەستبەجێ ڕوودەدات و نیشانەیەکی جدییە و زۆر بەخێراییش نیشانەکانی دەردەکەون، بریتین لە کۆکە، ئاوی لووت، سەختی هەناسەدان، پەڵەی پێست و نیشانەکانی دیکە.