پایتەخت

خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ئێسك ده‌پووكێننه‌وه‌

خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ئێسك ده‌پووكێننه‌وه‌
کورتە

مه‌ترسییه‌كانی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌خرێته‌ ڕوو

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، کە خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبون بە پوکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک زیاد دەکات.

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، خواردنەوە گازییەکان تەنیا هۆکار نین بۆ قەڵەوی و تووشبون بە شەکرەی جۆری دووەم و کێشەکانی دڵەوە، بەڵکو زیانی زۆریشی بۆ ئێسکەکانیش هەیە، بەتایبەت لە کەسە بەتەمەنەکاندا.

 د. دۆگ لوکاس، پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک و پسپۆڕی پوکانەوەی ئێسک، جەخت لەوەدەکاتەوە، توێژینەوە گەورەکان بە بەردەوامی دەریدەخەن کە خواردنی بەردەوامی خواردنەوە گازییەکان بەتایبەتی کۆکاکۆلا پەیوەندی بە کەمبونەوەی چڕی کانزاکانی ئێسک و زیادبونی مەترسی شکانی ئێسکەوە هەیە، ئەمەش لە خانماندا زیاترە.

بەگووتەی د. دۆگ لوکاس، هۆکاری ئەم کاریگەرییە نەرێنییەی خواردنەوە گازییەکان لەسەر ئێسکەکان، ئەو ترشە فۆسفۆریکەیە کە تێیدایە، ترشی فۆسفۆریک هاوسەنگی نێوان کالیسیۆم و فسفۆر لە جەستەدا تێکدەدات و زیادەی فسفۆر، لە نەبوونی کالیسیۆم و کانزاکانی پێویست بۆ هاوسەنگی، هاندەری تێکچوونی ئێسکەکانە لە ڕێگەی دەردانی هۆرمۆنی پاراتایرۆید و سەرکوتکردنی دروستبوونی ئێسک.

ئەو پزیشکە لەبارەی خواردنەوە گازییەکانی دایتیشەوە کە بێ شەکرن گووتی: "جیاوازی سۆدەی ئاسایی و ڕێجیم بریتییە لە جۆر و بڕی ئەو شەکرەی کە تێیدایە، بەڵام بەداخەوە لە ڕووی زیانگەیاندن بە ئێسک جیاوازییان نییە، چونکە خواردنەوە گازییەکانی ڕێجیم هەمان ڕێژەی ترشی فۆسفۆریکی تێدایە وەک سۆدەی ئاسایی".

17 تشرینی یەکەم 2025 09:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025