پایتەخت

تورکیا وایکردووە عێراق سواڵی ئاو بکات

تورکیا وایکردووە عێراق سواڵی ئاو بکات
کورتە

ڕوانگەی عێراقی سەوز دەڵێ، بەغدا تووشی شکستێکی گەورە بووە لە دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا

دوای ئەوەی تورکیا ئاوی لەسەر عێراق گرتەوە، ئەو وڵاتە تووشی قەیرانێکی قووڵی ئاو هاتووە و هۆشداری دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕوانگەی عێراقی سەوز بڵاویکردەوە، بەغدا تووشی شکستێکی گەورە بووە لە دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا لە پرسی ئاو و تورکیا لەهەموو کۆبوونەوەکان بەڵێنی باشتر کردنی دۆخەکە دەدات، بەڵام ئامادە نییە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.

لە بڵاوکراوەکەی ڕوانگە عێراقییەکە هاتووە، تورکیا وای لە عێراق کردووە سواڵی ئاو بکات و ئێستا تووشی قەیرانێکی قووڵی نەبوونی ئاو بووەتەوە، ئەمەش مەترسی و هەڕەشەیە بۆ سەر داهاتووی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تورکیا ترسی هەیە لەوەی عێراق ئاوی پێویستی هەبێت، چونکە گرینگی زیاتر بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەدات و ئەمەش وا دەکات خواستی ئەو وڵاتە لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیا کەمببێتەوە و چیتر بەرهەمەکانی هەناردەی وڵاتەکە نەکات.

13 تشرینی یەکەم 2025 13:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025