ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراقیش وه‌ك سووریا لێ بكات

نوێنه‌ری خامنه‌یی له عێراق پێیوایه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراقیش وه‌ك سووریا لێ بكات
نوێنه‌ری خامنه‌یی له عێراق هۆشداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراقیش وه‌ك سووریا لێ بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی، نوێنه‌ری خامنه‌یی له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا بانگه‌شه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه قوبڵكراو نییه له‌لایه‌ن گه‌لی عێراقه‌وه و هیوا و ئاواتێكه هه‌رگیزز به‌دی نایه‌ت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ یه‌كه‌مجار زانیارییه‌كی مه‌ترسیداری ئاشكرا كرد، كه ئه‌مریكا خوازیاره هه‌مان چاره‌نووسی سووریا به‌سه‌ر عێراقیشدا بهێنێت و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به سیناریۆی جیاوازه، كه ئێمه قبوڵی ناكه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا به ڕژی كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و كۆی گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه نزیكن له ئێرانه‌وه ده‌كات و پێیوایه ئه‌و گرووپانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.