پایتەخت

ئارام قادر دوای نزیکەی ساڵێک لە زیندان تووشی لەبیرچوونەوە بووە

ئارام قادر دوای نزیکەی ساڵێک لە زیندان تووشی لەبیرچوونەوە بووە
کورتە

سەرچاوەیەک تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوەی ئارام قادر بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات

ئارام قادر دوای نزیکەی ساڵێک مانەوەی لە زیندان لەم هەفتەیەدا ئازادکرا، سەرچاوەیەک تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوەی ئارام قادر بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئارام قادر بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی تێگەیشتن تووشی جۆرێک لە نەخۆشی بیرچوونەوە بووە، بەشێکی زۆر لەو کەسانەی لەماوەی ڕابردوو کاریان لەگەڵ کردووە ناتوانێت بیان ناسێتەوە و ئەو ڕووداو و یادگاریانەی لەڕابردوودا هەیبووە بە ئەستەم بەبیری دێتەوە.

 

ڕۆژی 22ـی 2ـی 2026 ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی دوای 3 جار لە دواخستنی دادگەیکردنی ئازادکرا.

 

سەرچاوەکە بۆ پایتەخت ئاشکرای دەکات، بیرچوونەوەکەی ئارام قادر بەجۆرێکە کە دەبێت زۆر بە ڕوونی ڕووداوەکانی بۆ باس بکەیت، بە وێنە ڕووخساری کەسەکانی نیشان بدەیت ئەوکات بەبیری دێتەوە.

 

ئەو سەرچاوەیەی نزیک لە ئارام قادر ئاماژەی بەوە دا، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە گفتوگۆی زۆر و وێنەگرتن نادات و لەڕووی دەروونیەوە زۆر ماندووە.

 

لە 12ـی 6ـی 2025 ئارام قادر، کەسایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان 'بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ دەرەوە' لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەستگیراکرا.

26 شوبات 2026 23:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026