کۆبوونەوەی باڵای ئەمنی عێراق: بەکارهێنانی خاک و ئاسمانمان بۆ جەنگ ڕەت دەکەینەوە
كۆبوونەوەی باڵای ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی بۆ سەر خاكی عێراق بڵاوکردەوە.
وڵاتانی ئەمریکا و ئێران بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتی دیکە بەکار دەهێنن، عێراق بەتەواوەتی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانەکەی بۆ ئەم مەبەستە ڕەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆن هاوبەشەكان کۆبوونەوە.
ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی باڵای ئەمنی عێراق بڵاوکرایەوە، کۆبوونەوەکە دەستدرێژیی ناڕەوا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو ئەو هێرشانەی کە گەل و سەروەری و دامەزراوە دەستوورییەکانی کردۆتە ئامانج، شەرمەزار کرد.
کۆبوونەوەی ئەمنی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، لەبەرامبەرهەرچەشنە پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەری و ئاسمانی و خاکی عێراق، یان بەکارهێنانیان وەک ڕێڕەو یان شوێنی هەڵدانی هێرش بۆ سەر ئێران.
كۆبوونەوەكە هەر هەوڵێکی بۆ ڕاکێشانی عێراق بۆ ململانێ ڕەتکردەوە، لەرێگەی بەکارهێنانی خاکەکەی یان ئاوە هەرێمایەتییەكانی وەک بیانوویەک بۆ ئەو جۆرە کارانە، حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری خۆی پەنا بۆ هەموو ئەو ڕێگایانە دەبات کە یاسا و نۆرمەکانی نێودەوڵەتی ڕێگەی پێداوە.