لە دیوانییە کەسێک براکەی خۆی لە نەخۆشخانە خنکاند
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دیوانییە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوێکی کوشتن بڵاوکردوەتەوە، کە کەسێک، براکەی خۆی بە وایەری کارەبا لە نەخۆشخانەدا خنکاندووە.
لە شاری دیوانییەی عێراق، خەریکبوو تاوانێک کوشتن بە گیان لەدەستانێکی ئاسایی هەژمار بکرێت، بەڵام دواتر کامێرەکانی چاودێری ڕووداوێکی شۆکهێنەریان ئاشکرا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاندووە، کەسێک بەهۆی سووتانی جەستەیەوە لە نەخۆشخانەی دیوانییە خەوێندرا بوو، دواتر براکەی بۆ سەردانیکردن و هەواڵپرسین هاتووەتە لای و بە وایەری کارەبا خنکاندوویەتی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی دیوانییە، سەرەتا وا زانرابوو کوژراو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بۆیان دەرکەوتەوە براکەی خۆی کوشتوویەتی و دانی بە تاوانەکەشی داناوە، لەسەر کێشەیەکی پێشووی نێوانیان ئەم کارەی کردووە.