پایتەخت

لاهور شێخ جەنگی بۆ جەژنی ڕەمەزان ئازاد دەکرێت؟

لاهور شێخ جەنگی بۆ جەژنی ڕەمەزان ئازاد دەکرێت؟
کورتە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕاستی و دروستی ئازادکردنی ئاشکرا دەکات

دەنگۆی ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ جەژنی ڕەمەزان میدیاکانی تەنیوە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕاستی و دروستی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ جەژنی ڕەمەزان لەسەر زاری کەسوکارەکەی بڵاوکرایەوە.

 

بورهان ڕەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ بەڵێنێکی ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان بە ئەو و کەسوکاری لاهور شێخ جەنگی نەدراوە و هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، حوسام شێخ غائب، یەکێک لە پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هیچ هەواڵێکی لەم شێوەیەی بەدەست نەگەیشتووە و دادگەیی کردنی لاهور شێخ جەنگی ئەسڵ و ئەساسی نییە.

 

ماوەی نزیکەی 6 مانگە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکانی لالەزار زیندانی کراون و ڕووبەڕووی چەندین تۆمەتی جیاواز کراونەتەوە کە تاوەکو ئێستا لە دادگە یەکلایی نەکراونەتەوە.

23 شوبات 2026 22:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026