بافڵ تاڵه‌بانی داوایه‌كی خێرا له 'پارتی' ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی داوا له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه بپارێزێت
سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یامێكی له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه بڵاوكرده‌وه. داوایه‌كی خێراشی ئاڕاسته‌ی 'پارتی دیموكراتی كوردستان' و ته‌واوی لایەنە عێراقی و کوردییەکان كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لاپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لەم مەترسییە.
په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له‌دوای كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای ئێران و گرژی و ئاڵۆزییه فراوانه‌كانی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل دێت.
له كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه 28.2.2026، ئیسرائیل به هاوبه‌شی ئه‌مریكا هێرشێكی فراوانی مووشه‌كی و درۆنی كرده سه‌ر ئێران، دواتر تاران به تووندی وه‌ڵامی دایه‌وه و جه‌نگ ده‌ستیپێكرد.
تائێستا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، زیاتر له 8 سه‌ركرده‌ی باڵای ئێران كوژراون. پرووشكی ئاگری جه‌نگ هه‌ر یه‌كه له سعودییه، ئیمارات، كوه‌یت، قه‌ته‌ر، عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.