نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له ئێران ده‌كات
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەکات و داوایەکیش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، کە شەڕ ڕابگیرێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردەوە، له خوداى مه‌زن داواكارە گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، ئه‌ركى خۆى له ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات.