پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: شاسوار عەبدولواحید لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی بەتووندی ڕووبەڕوومان بووەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەسەر شاسوار عەبدولواحید و قەدەغەکردنی لێدوانیان بۆ میدیاکان و زانیاری نەبیستراو بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات
پەرلەمانتارێکی خوولی شەشەمی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند: "کێشە کەوتووەتەوە پەیوەندییەکانی نێوان شاسوار عەبدولواحید و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان، بەشێک لە ئێمەی پەرلەمانتار لە پێناو نەوەی نوێ و شکۆمان لە نێو خەڵکدا ڕەخنەمان لە شاسوار عەبدولواحید و کار و پلانەکانی گرتووە بەتایبەتی پێوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی".
ئەو پەرلەمانتارەی نەوێ نوێ جەختی لەوە کردەوە: "سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەێ نوێ زۆر بە تووندی ڕووبەڕوومان بووەتەوە بەجۆرێک وەک بڵێیت ئێمە بەشێک نیین لەو حیزبە، ئەمە یەکەم جار نییە بەم جۆرە ڕەفتارە لەگەڵ پەرلەمانتارەکان بکات".
پەرلەمانتارەکەی نەوەێ نوێ دووپاتی کردەوە: "شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی ئەوەی لێ کردووین کە ئەگەر جگە لە میدیای نەوەی نوێ لێدوان بۆ هەر میدیایەکی دیکە بدەین ئەوا سزا دەدرێین".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ئەندام پەرلەمانە گووتی: "پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە ماوەکانی ڕابردوو لەرێی میدیایەکی دوور لە نەوەی نوێ چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرابوو، بەڵام هەر دوای چاوپێکەوتنەکە چەند پەیجێکی سەر بە نەوەی نوێ کە پەیجی سێبەرن بۆ لێدان لە پەرلەمانتارەکانی وەک فشار بەکار دەهێنیت، سوکایەتی پێکرا بوو وە تۆمەتی بۆ هەڵبەسترابوو".
لە کۆتاییدا ئەو ئەندام پەرلەمانەی نەوەی نەوێ ئاماژەی بەوە دا: "دۆخەکە ئێستا لەناو نەوەی نوێ خراپە و خەریکە دەقڵیشێتەوە و چاوەرێی کۆبوونەوەی پەرلەمانین و رەنگە لە هەر ئەگەرێکدا جیابوونەوەی خۆمان لە نەوەی نوێ رابگەیەنین".