پایتەخت

خاوەنی کێڵگە پەلەوەرەکەی سلێمانی بۆ پایتەخت: ئەو دەرمانەم بۆ مریشکەکان بەکارنەهێناوە و ڕۆژانە ماڵ و منداڵم لەو مریشکە دەخۆن

خاوەنی کێڵگە پەلەوەرەکەی سلێمانی بۆ پایتەخت: ئەو دەرمانەم بۆ مریشکەکان بەکارنەهێناوە و ڕۆژانە ماڵ و منداڵم لەو مریشکە دەخۆن
کورتە

خاوەنی ئەو کێڵگە پەلەوەرییەی سلێمانی کە گوایە دەرمانی شێرپەنجەی بۆ مریشکەکانی بەکارهێناوە ڕوونکردنەوە دەدات

خاوەنی ئەو کێڵگە پەلەوەرییەی سلێمانی کە گوایە دەرمانی شێرپەنجەی بۆ مریشکەکانی بەکارهێناوە، ڕاستی و دروستی بابەتەکە بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان.

 

کەمێک لەمەوبەر هەرێم قادر، خاوەنی کێڵگە پەلەوەرەکەی سلێمانی بە پایتەخت میدیای راگەیاند: " ئەو بازرگانەی دەرمانەکەمان لێی کڕیوە خۆی جۆری دەرمانەکەی گۆڕیوە، بۆیە ڕەتی دەکەینەوە ئێمە ئەو دەرمانەمان هێنابێت".

 

هەرێم قادر باسی لەوە کرد، دڵنیایە ئەو دەرمانەیان بۆ مریشکەکانییان بەکارنەهێناوە، بەڵکو هەندێک لایەن دەیانەوێت لە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بدەن.

 

خاوەنی ئەو کێڵگە پەلەوەرییە جەختی لەوە کردەوە: "هۆڵی کێڵگەکەم 20 هەزار مریشکی تێدایە و هێشتان کاتی ماوە بخرێنە نێو بازاڕەوە، لە 30%ـی بەرهەمی کێڵگەکەم ڕەوانەی عێراق دەکەم ئەگەر کێشەیەک هەبێت ئەوا لە کوالێتی کۆنتڕۆڵی عێراق دەرناچێت".

 

هەرێم قادر لە خواردنی مرشکی ناوخۆ دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت: "ڕۆژانە ماڵ و منداڵم مریشکی کێڵگەکەم دەخۆن و هاووڵاتییان ترسیان نەبێت".

25 شوبات 2026 00:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026