پایتەخت

دادگە بڕیار لە چارەنووسی مریشکی ئەم چەند کێڵگەیە دەدات

دادگە بڕیار لە چارەنووسی مریشکی ئەم چەند کێڵگەیە دەدات
کورتە

دادگە هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە بۆ کەیسی دەرمانی قەدەغەکراو لە ژمارەیەک کێڵگەی پەلەوەری هەرێمی کوردستان

دادگە هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە بۆ کەیسی دەرمانی قەدەغەکراو لە ژمارەیەک کێڵگەی پەلەوەری هەرێمی کوردستان ڕاستی و دروستی بابەتەکە ئاشکرا دەکرێت، بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ دڵنیایی شیاوی خواردنی مریشک دەدات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە د. فەرەیدوون حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی چەند کێڵگەیەکی پەلەوەری ویستوویانە دەرمانی قەدەغەکراوە بەکاربهێنن و دەستیان بەسەرداگیرا، لێکۆڵینەوەکان لەم بابەتە بەردەوامن و سەرجەم کێڵگە پەلەوەرییەکانی دیکە لە ژێر چاودێری تەندروستی و ڤێتێرنەریی دان.

 

د. فەرەیدوون حەمەد دووپاتی کردەوە، ئەو دڵەڕاوکێیەی خەڵک لەبەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆ هەیەتی بەهەموو شێوەیەک ڕەت دەکەنەوە.

 

بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ ئاماژەی بەوە کرد، دادگە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە قەدەغەکراوە یەکلایی دەکاتەوە کە بەکارهێندراوە یاخود نا.

 

لە درێژەی قسەکانی د. فەرەیدوون حەمەد بۆ پایتەخت میدیا ڕووندەکاتەوە، چارەنووسی (لەناوبردنی) ئەو مریشکانەی لەو چەند کێڵگە پەلەوەرییەدان کە گوایە تیاییدا دەرمانی قەدەغەکراویان پێ دراوە دادگە یەکلایی دەکاتەوە.

27 شوبات 2026 02:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026