پله‌كانی گه‌رما بۆ 'ژێر سفر' داده‌به‌زن
له‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هۆشداری له گه‌یشتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران و به‌فر ده‌دات. هه‌روه‌ها، كه‌شناسی كوردستانیش كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، دواتر کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە و نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت. لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمیش باران ده‌بارێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. هەروەها، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر ده‌بارێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یدا، كه‌شناسی پێشبینی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی جەمسەری باکور لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات. سەرەتاش لەناوچەکانی پارێزگای دهۆکەوە بە بارانی مامناوەند و پچر پچر و بارینی بەفر و باران بە تێکەڵی لەناوچە شاخاویەکاندا دەستپێدەکات، پاشان لەشەودا کاریگەریەکانی بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین درێژ ده‌بێته‌وه.
به گووته‌ی ئه‌و شاره‌زایه؛ سبەی هەینی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بارانی کەم بۆ مامناوەندی پچر پچر ده‌بارێت. لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش ئەگەری بەفر و بارانی تێکەڵ دەبێت و لەکۆتاییدا بەفری تەواو دەبێت، وەک سەنتەری پێنجوێن و مێرگەسۆر و حاجی ئۆمەران و ئامێدی، کاریگەری ئەم شەپۆلە وەک بارانبارین تەنیا بۆ ناوچەکانی سنووری راپەرین و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر باش دەبێت و بۆ سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک و سلێمانی و هەڵەبجە و لاواز بۆ مامناوەندە و لەناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک بەگشتی لاوازدەبێت، و تەنها لەهەندێ شوێندا بڕێک بارانی کەم دەبارێت.
ئاراس جه‌بار ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ری بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکان نییه، بارانێکی زۆریش نابارێت، کە هەموو ناوچەكه‌مان بگرێتەوە.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كات، له ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینییه‌وه كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه كۆتایی پێبێت. دابه‌زینی بێ وێنه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 'ژێر سفر'، كه‌شێكی زستانه‌ی سارد دروست بكات.