سەرۆکوەزیران لەسەر مریشکی خۆماڵی بڕیاری دا
مەسرور بارزانی لەسەر بەرهەمی مریشکی ناوخۆیی هاتە دەنگ
ماوەی چەندین ڕۆژە دەنگۆی خراپی بەرهەمی مریشکی خۆماڵی بڵاوبووەتەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی لیژنەیەک بۆ پشتیوانی و سەلامەتی بەرهەمی خۆماڵی پێکهێندرا.
لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووەڵاتییان و بەرهەمی ناوخۆ، لیژنەکە بە زووترین کات دەست بەکاری خۆیان دەکەن، بە وردی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن و سەرۆکوەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە، لێدان لە بەرهەمی ناوخۆیی جێگای قبووڵ نییە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواو لە بەروبووم و بەرهەمی ناوخۆیی دەکات.
لە درێژەی قسەکانی سەرۆکوەزیران هاتووە، پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و ئاسایشی ئابووری، ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە و چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچییەک ناکرێت.