سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی خێزانێكی نه‌خۆش ده‌گرێته ئه‌ستۆ

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی خه‌رجی چاره‌سه‌ركردنی خێزانێكی نه‌خۆش له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتییان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی ئێزیدی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن و پێویستیان به هاوكاری ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ناوی ئێزیدیه‌كانه‌وه سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین، كه ئه‌ركی خه‌رجی خێزانێكی نه‌خۆشی كرده ئه‌ستۆی خۆی و بڕیاریدا بیاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا چاره‌سه‌ر پزیشكی پێویست وه‌ربگرن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه سه‌ره‌تا تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ له ماڵه‌وه چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و خێزانه ده‌كه‌ن، كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هاتوون، دواتر ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌مه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیران كردوویه‌تی كارێكی ته‌واو مرۆڤدۆستانه و هیوا به‌خشه، بۆیه به‌ناوی ئێزیدییه‌كانی كوردستانه‌وه سوپاسی ده‌كه‌ین.