پایتەخت

پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و كه‌شه‌كه‌ خۆشتر ده‌بێت

پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و كه‌شه‌كه‌ خۆشتر ده‌بێت
کورتە

كه‌شناسی مژده‌ی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مڕۆش دووباره‌ گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستان بوو

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، سبه‌ی به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و كه‌شه‌كه‌ فێنكتر و خۆشتر ده‌بێت.

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-8-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی كه‌شناسی نووسیویه‌تی، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى دووشەممە، 25-08-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

 

به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌دوای ئه‌ویشه‌وه‌ كه‌ركووك و هه‌ولێر دێن.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 45 پلەی سیلیزی

24 ئاب 2025 18:18 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025