ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی 6 یه‌كلاده‌بێته‌وه

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مژدەی یەکلابوونەوەی پرسی مووچە دەدات
ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی 6 یه‌كلاده‌بێته‌وه
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرینگ ڕێككه‌وتووه و به ئه‌نجامی باشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێباز حه‌ملان، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی 6 یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌باره‌یه‌وه بدرێت.
ڕێباز حه‌ملان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم و عێراق باسی له‌وه كرد، وه‌فده‌كان به‌رده‌وامن له دانوستان له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی و هه‌ندێك بڕگه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌تی ته‌كنیكیه‌وه بۆ پرسی نه‌وت و له‌ئێستاشدا پرسی نه‌وت كۆتایی هاتووه و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ری نزیكه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، تاكه پرس مابێته‌وه پرسی داهاتی ناوخۆیه و هه‌ر دوو شاندی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق خه‌ریكی دانوستان و گفتوگۆی چڕن تا ئه‌م پرسه‌ش هاوشێوه‌ی داهاتی نه‌وت یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
بریكاره‌كه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه بۆ نارددنی مووچه‌ی مانگی 6 و ئێمه‌ش ئیلیتیزاممان پێوه‌ی كردووه و جێبه‌جێمان كردووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی 6ه‌وه بدرێت.