ئەیاد عەللاوی متمانه‌ی به سه‌رۆك بارزانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی سلێمانی

ئه‌یاد عه‌للاوی په‌یامێكی خێرا ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات تا چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كه‌ی سلێمانی بدۆزێته‌وه و ده‌ڵێت: "متمانه‌ی ته‌واوم پێی هه‌یه"
ئه‌یاد عه‌للاوی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی سلێمانی و ئاماژه به‌وه ده‌كات، متمانه‌ی ته‌واومان به حیكمه‌ت و دانایی مه‌رجه‌عی نیشتیمانی مه‌سعوود بارزانی هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی له سلێمانی هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایگه‌یاند، ئاگاداری پێشهاتە نەخوازراوەکانی پارێزگای سلێمانین و ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی قووڵی لای ئێمه دروستكردووه و خه‌ڵكی بێ تاوان له‌م دۆخه نه‌خوازراوه بووه‌ته قوربانی، لێره‌وه بانگه‌وازی دان به‌خۆداگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م قه‌یرانه ده‌كه‌ین كه هاتووه‌ته پێشه‌وه.
عەللاوی له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه به ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت: " بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه و قه‌یرانه‌ی پارێزگای سلێمانی متمانه‌مان به دانایی مه‌رجه‌عی نیشتیمانی مه‌سعوود بارزانی هه‌یه، كه گیانی یه‌كڕیزی بپارێزێت و گرفت و ئاڵۆزییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی ئاب هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هێرشێكی چڕییان به چه‌كی پێشكه‌وتوو كرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه و مانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و سه‌ره‌تا داوای خۆڕاده‌ستكردنیان لێ‌كرد و ناوبراویش ءاماده‌ی خۆڕاده‌ستكردن نه‌بوو، بۆیه ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی و هێزه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ڕوویدا و دواتریش خۆی و براكه‌ی ده‌ستگیركران.