ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ناردنی مووچه ره‌زامه‌ندی نیشاندا

حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یی نیشاندا مووچه‌ی مانگی شه‌ش ره‌وانه بكات، به‌ڵام سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌یه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند، به سێ مه‌رج مووچه ده‌نێرین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ین تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكی گرینگ هه‌یه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندیان بێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌یانه بۆ ناردنی مووچه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ست بكات، هاوكات تا 72 كاتژمێری دیكه كێشه‌ی داهاتی نانه‌وتی چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویستیشه به نرخی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەست بە بەرهەمهێنانی نه‌وت بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ له به‌غدای پایته‌خت شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرینگ و هه‌نووكه‌ییان كرد و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراقیش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌و پێشچوونی زۆر باش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و نزیكن له ڕێككه‌وتن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 25ی ته‌مووز ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ممانگی پێنج له هه‌رێمی كوردستان كرا و تائێستا حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وتی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج نه‌كردووه.