پایتەخت

مۆندیالی 2030: شۆڕشێکی جوگرافی لە مێژووی تۆپی پێدا

مۆندیالی 2030: شۆڕشێکی جوگرافی لە مێژووی تۆپی پێدا
کورتە

مۆندیالی 2030 کیشوەربڕ دەبێت

یەکێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیارێکی مێژوویی و سەرسوڕهێنەری دا سەبارەت بە میوانداریکردنی جامی جیهانی 2030، کە تێیدا پاڵەوانێتییەکە لە سێ کیشوەری جیاواز (ئەفریقا، ئەوروپا و ئەمریکای باشوور) و شەش وڵاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بڕیارە فەرمییەکە، میوانداری سەرەکیی پاڵەوانێتییەکە بە شێوەیەکی هاوبەش دەکەوێتە ئەستۆی وڵاتانی مەغریب، ئیسپانیا، و پۆرتوگاڵ، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەد ساڵەی یەکەم مۆندیال کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە ئۆرۆگوای بەڕێوەچوو، فیفا بڕیاری داوە یەکەم سێ یاریی پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتانی ئۆرۆگوای، ئەرجەنتین، و پاراگوای ئەنجام بدرێت.

ئەم بڕیارە ناوازەیە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا ڕوودەدات، ئامانج لێی پێکەوەبەستنی کیشوەرەکان و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و یەکگرتنە لە ڕێگەی تۆپی پێوە.

وابڕیارە جامی جیهانی 2034 لە کیشوەری ئاسیا و لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی فیفا بۆ گواستنەوەی میواندارییەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان کیشوەرەکاندا.

19 ئاب 2025 13:13 45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025