پایتەخت

بارسێلۆنا و ریال مەدرید شەڕ لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکەن

بارسێلۆنا و ریال مەدرید شەڕ لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکەن
کورتە

شەڕی دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا دەستیپێکردەوە

جارێکی دیکە کێبڕکێی نێوان دوو جەمسەرە گەورەکەی ئیسپانیا، ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا، سنوورەکانی یاریگای تێپەڕاند و گەیشتووەتە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و ئەمجارە، هەردوو یانەکە چاویان لە تواناکانی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونشنە، کە بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە شوێنی خۆیدا دادەنرێت.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا دووبارە ئاشکرایان کرد، کە بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی کیمیچ دەکەن و ئەو یاریزانەش نیازی هەیە یانە باڤارییەکە بەجێبهێڵێت.

گرێبەستی کیمیچ لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت، ئەمەش وایکردووە داهاتووی ناڕوون بێت، هەرچەندە کارگێڕی بایرن میونشن نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە کارێکی لەپێشینە داناوە، بەڵام بەرزیی مووچەی یاریزانەکە و ئارەزووی بۆ تاقیکردنەوەیەکی نوێ، بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم مانەوەی.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی "سکای سپۆرتس" ڕیال مەدرید جددیتر هەوڵەکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت کیمیچ بکاتە جێگرەوەی ئۆریێل چوامینی، کە دەنگۆی ڕۆیشتنی لە یانەی شاهانە هەیە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتیی خوان لاپۆرتا، دەیەوێت سوود لە کێشە داراییەکانی وەربگرێت و بە گرێبەستێکی گونجاو ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بهێنێتە کامپ نۆ.

19 ئاب 2025 12:57 53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025