سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لیژنەیەکی بۆ ئاگرە گەورەکەی هەڵەبجە پێکهێنا و پەیامی هەیە

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی ئاگره گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه په‌یامی هاوخه‌می و ماته‌مینی هه‌یه و لیژنه‌یه‌كیش پێكهێنا
دوای ئه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه و زیانی گیانی لێ كه‌وته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر ورده‌كاریی و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هاته ده‌نگ و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێنا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی به پرۆسه‌كه ڕاسپارد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، لە سەر فەرمانی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی، بە مەبەستی بەدواداچوونی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەڵەبجە کە لە دوای نیوەڕۆی یەک شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥ دروست بووە و تا ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی خۆبەخش و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی دەڤەرەکە، بەرێز وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد پەیوەندی کرد بە پارێزگاری هەڵەبجە خاتوو نوخشە ناسح و بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە عمید عابدین عبدالرحمان محمد، و سڵاو و خەمباری جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێگەیاندن و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو ئازیزەمان کرد.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی پیشاندا بۆ بەدەنگەوەچوونی هەڵەبجە و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی راسپارد کە کاری پێویست بکەن بۆ کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، كه دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و تەواوی هێزەکانی دیکەی وەزارەتی ناوخۆ و خۆبەخشان کرد کە دوو رۆژە هەموو هەوڵێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە داوە.