ته‌رمی ئافره‌تێك له ماڵێكی سلێمانی دۆزرایه‌وه

دوای 10 ڕۆژ له ونبوونی ئافره‌تێك كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی له گه‌ره‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه
له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگای سلێمانی دوای 10 ڕۆژ ته‌رمی ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه و ئه‌مه‌ش دوای هه‌ستكردن به‌بۆنێكی ناخۆش له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كانییه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی ته‌رمی ئافره‌تێكی له‌دایكبوونی ساڵی 1978، كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه دوای نزیكه‌ی 10 ڕۆژ له ون بوون و دیار نه‌مانی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه له‌سه‌ر هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و ئافره‌ته ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه و بڕیاره توێكاری بۆ بكرێت و تائێستاش خانه‌واده و كه‌سوكاری دیار نییه.