ئه‌مشه‌و شاندێكی باڵا له هه‌ولێره‌وه ده‌گاته به‌غدا و مووچه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه

ئه‌مشه‌و شاندێكی باڵا له هه‌ولێره‌وه ده‌گاته به‌غدا و پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
وا بڕیاره ئه‌مشه‌و شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ئه‌مه‌ش له‌پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پشتیوان سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، سبه‌ی له به‌غدا كێشه‌ی مووچه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق كۆده‌بنه‌وه و بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌وه ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و هه‌ر یه‌كه له د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و به‌شێك له بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌گه‌نه به‌غدا و به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه هه‌ره باڵاكانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئامانج له چوونی ئه‌و شانده بۆ عێراق چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.