پۆلیسی ڕاپه‌ڕین هاووڵاتییان له باندێكی مه‌ترسیدار ئاگادار ده‌كاته‌وه

باندێكی مه‌ترسیدار له ڕاپه‌ڕین دروست بوون و پۆلیسیش هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه وێنه و ڤیدیۆكانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان به‌شێوه‌ی په‌بڵیك پۆست نه‌كه‌ن، چونكه باندێكی مه‌ترسیدار ئه‌و وێنه و ڤیدیۆ كه‌سی و تایبه‌تانه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌كارده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە ماوەیەکە باندێک پەیدابوون، كه هەڵدەستن بە داونلۆدکردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەوا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردن وەک سناپ چات، فەیسبووک، ئينستاگرام و هتد.. بە گشتی (public) دادەندرێت، دواتر هەڕەشەیان پێ لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەکە دەکەن، ئه‌مه‌ش بۆ بەدەستهێنانی پارە و بە پێچەوانەوە بڵاوی دەکەنەوە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین هاتووه، كه ئه‌و بانده مه‌ترسیداره هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان، دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی و ئایینی، داواکارین کە خۆتان بپارێزن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانتان، بە شێوەی گشتی public لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر حاڵێكی نه‌خوازراو و ده‌ڵێت: "سەردانی نووسینگەکانی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بکەن، هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنوورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە بەم کارە هەڵدەستن".