سوپای سوریا به 50 هه‌زار چه‌كداره‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان

سوپای سووریا جموجۆڵه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ست پێكردووه و ئامانجی داگیركردنی پارێزگاكانی ڕەققە و دێرەزوره
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی هۆشداری له ئاماده‌كاری و جموجۆڵی سوپای سووریا ده‌دات، كه به‌نیازن به 50 هه‌زار چه‌كداره‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی زە ناشناڵی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، سوپای سووریا پلانێكی تۆكمه‌ی داڕشتووه و ئامانجیه‌تی تا كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست به هێرش و په‌لاماردان بۆ سه‌ر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له پارێزگاكانى ڕەققە و دێرەزور بكات، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و هێزه كوردییه له‌و پارێزگایانه.
ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی باسی له‌وه‌ش كردووه، سوپای سووریا 50 هەزار چەکداری لەنزیک شارۆچکەی تەدموور به پشتیوانی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی كۆكردووه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێك هه‌سه‌ده به گفتوگۆ ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی چۆڵ نه‌كرد، ئه‌وا ئه‌و هێزانه به گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و پارێزگایانه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری ڕووده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی حكومه‌تی سووریای ڕاگوزه‌ر ڕایگه‌یاند، هەرکەسێک داوای دابەشبوونی خاكی سووریا بکات كه‌سێكی نه‌زانه و بینینی خه‌ونێكی به‌تاڵه، ڕێگه به دابه‌شبوونی خاكی سووریا ناده‌ین و جه‌خت له سه‌روه‌ری سووریا ده‌كه‌ینه‌وه.