ئیسرائیل هێرشێكی چڕی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستپێكرد

ئیسرائیل ڕێی سۆشیاڵ میدیاوه سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كییه له عێراق
وه‌زیرێكی پێشووتری عێراق هۆشداری له هێرشێكی چڕی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر سۆشیاڵ میدیاكانی عێراق ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، ئیسرائیل له‌ڕێی میدیاوه دووبه‌ره‌كی له عێراق دروست ده‌كات.
محەممەد تۆفیق عەلاوی، وەزیری پێشووی عێراق بڵاویكرده‌وه، له ڕێی یەكەی 8200، به بڕیاری به‌رپرسه باڵاكانی ئیسرائیل ئه‌و وڵاته ده‌ستی كردووه به هێرشێكی چڕی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر میدیا و سۆشیاڵه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كه ئه‌مه به‌ته‌واوی مه‌ترسیداره و ئامانج لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كییه له‌نێوان چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووتری عێراق بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی په‌یوه‌ندی به پسپۆڕێكی میدیای دیجیتاڵی كردووه و پێی گووتوه، پرۆسه‌كه له‌ژێر چاودێری ژنێكی جووله‌كه‌ی عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ناوی لیندا منوحین عەبدولعەزیزه و په‌یامی پڕ ڕق بۆ ئاژاوه و كێشه‌ی ئاڕاسته‌ی عێراقییه‌كان ده‌كات.