فوئاد حوسێن داوای ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

فوئاد حوسێن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌ششتپێشخه‌ری ڕێكخستنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و داوا ده‌كات چیتر حكومه‌تی عێراق مووچه به هه‌رێمی كوردستان نه‌دات، به‌ڵكو ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و ڕاسته‌وخۆ پشكی هه‌رێم بنێرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانی دیدارێكی میدیایی باسی له‌وه كرد، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری پێویسته لەڕێی یاسای نەوت و غازە بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌م چاره‌سه‌ره تاكۆتایی ئه‌مساڵ كاری پێده‌كرێت و ئێستاش لێكتێگه‌یشتنێكی كاتی له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەڕووی دەستوورییەوە كاری بەغدا نییە مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، پێویسته پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ولێره‌وه پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم بكات، نه‌وه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، بۆیه به‌غدا به‌ڕوونی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم.
له كۆتاییدا فوئاد حوسێن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ده‌ششتپێشخه‌ری ڕێكخستنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو كرد.