هێزێكی ئه‌منی عێراق شۆفێرێكی كورد بریندار ده‌كه‌ن

شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری كورد له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی عێراقه‌وه بریندار ده‌كرێت
له یه‌كێك له بازگه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك، شۆفێرێكی كورد له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی عێراقییه‌وه به سه‌ختی بریندار ده‌كرێت و دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ئەحمەد باقر، شۆفێرێكی بارهه‌ڵگره و به‌نه‌ته‌وه كورده، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ به‌غدا له بازگه‌ی دارەمان له كەركووک تووشی كێشه ده‌بێت و به‌م هۆیه‌ش برینداری ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌باره‌ت به هۆكاری كێشه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و بازگه‌یه داوای لێ ده‌كه‌ن بوه‌ستێت تا پشكنین بۆ باره‌كه‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام ناوبراو به‌هۆی بوونی نووسراوی پشتڕاستكراوه و مرداربوونه‌وه‌ی مه‌ڕه‌كانی به‌هۆی گه‌رماوه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه بوه‌ستێت و ئه‌مه‌ش ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌م ڕووداوه ڕوویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ئێستادا ئه‌و شۆفێره كورده له نەخۆشخانەی وەتەنی ئەهلی خه‌وێندراوه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و پزیشكه‌كان به‌نیازن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌ن.