هەیبەت حەلبووسی لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەڵێ، پێویستە بەپێی دەستوور کێشەکان یەکلا بکرێنەوە.

 

ئەمڕۆ هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری کرد.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە و تیێدا هاتووە: " لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی وڵات و پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران."

 

لە دیدارەکەدا، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەختی لەسەر گرنگیی یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و  حکومەتی عێراق، هەیبەت حەلبووسی گوتی: "ئەم هەنگاوە دەبێت بە پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور و یاسا بێت، لەگەڵ پابەندبوونی هەموو لایەک بە حوکمەکانیانەوە بەبێ جیاوازی."