کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بڕیاری دا ناردنی سووتەمەنی بۆ کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

 

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەرچووە، بڕیار درا ناردنی سەرجەم پشکە تەرخانکراوەکانی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت و دوا بخرێت.

 

لە بەشێکی نووسراوەکەدا هاتووە: "بڕیارەکە پاڵپشت بووە بە ڕاسپاردەکانی وەزیری نەوت کە لە کۆبوونەوەی ڕێکەوتی 22ی مانگی 11ی 2026دا پێیان گەیشتووە و لە ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکەوە جێبەجێ دەکرێت."

 

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی دەستەکانی دابەشکردن، سەرجەم لقەکانی کۆمپانیا و دەستەی پشکنین کردووە و داوای کردووە، وەک یەکێک لە پرسە زۆر گرنگەکان هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت و ڕێکاری پێویستی بەرامبەر بگیرێتە بەر.