باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق دەبێتە یەکەم وەزیر لە حكومهتهكهی عەلی دەگۆڕدرێت و پێ دەچێت کەسایەتییەکی سیاسی شوێنی بگرێتەوە؛ ئەم پێشهاتە دوای ئابڕووچوونی دۆزینەوەی زیاتر لە 4 هەزار کون لە بۆرییەکانی نەوت و خواستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو بۆ لادانی دێت.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مەدا بڵاویکردەوە، کە بەرەکەی سوودانی گلهیی بەردەوامیان لە خاوی و سستیی کارەکانی وەزیری نەوت هەبووە و گۆڕینی سەرکردایەتی وەزارەتەکە لە گۆڕانکارییە وەزارییەکەی دوای 6 مانگدا دەستپێدەکات؛ لانی کەم 15 بەربژێر بۆ جێگرتنەوەی هەن، لە کاتێکدا پەرلەمانیش خۆی بۆ میوانداریکردنی وەزیر ئامادە دەکات و ڕەنگە پەڕاوی وەزیرانی پێشووتری نەوتیش هەڵبدرێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، خالید مەرسوومی، ئەندامی نووسینگەی سیاسی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هەموو پەیوەندییەکی سوودانی بە بەرپرسی دەستەی وزەی نەجەفەوە بە ناڕاست دانا کە بە دزەپێکردن و فرۆشتنی نایاساییی نەوت تاوانبار کراوە.
ئهو بهرپرسهی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گوتی: "عەبدولهادی حەسناویی پەرلەمانتار فەرمانی دەستگیرکردن نایگرێتەوە و لە نەجەفە، بەڵام براکەی بە ناوی حوسێن عەباسی خۆی ڕادەست کردووە و کێڵگەکەی حەیدەرییەش پێش 2 مانگ کڕدراوە."
سەبارەت بە کاریگەریی ئەم پەڕاوە لەسەر دەستە چەکدارەکان، باس لهوه دهكرێت كه حكومهت دەیەوێت لە بری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، سەرکردە تێوەگلاوەکان لە دزەپێکردنی نایاساییی نەوتدا دەستگیر بکات کە زۆربەیان ئامادە نین چەک ڕادەست بکەن.
ئەم نەخشەیە دوای گرژییەکانی جورف سهخر و کۆبوونەوەکانی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی ئێرانی دێت، لە کاتێکدا گرووپه چەکدارەکان دەڵێن: "هێشتا لە ناوچەکانی خۆیاندان و ئەو هێزانەش کە چوونەتە ناوەوە، دۆست بوون."
ئێستا پەڕاوی دەستە چەکدارەکان و چەکداماڵین لە دەستی 3 سەرکردەی شیعەدایە کە ئەوانیش هومام حەموودی، نووری مالیکی و هادی عامرین، لە کاتێکدا واشنتن داوای کرداری ڕاستەقینە دەکات و چوارچێوەی هەماهەنگی ترسی هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگەکانی بۆ کەمتر لە 10% دابەزێت.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە مێژووی دزەپێکردنی نایاسایی نەوت لە عێراقدا بۆ ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە و عهلی زهیدیش، سهرۆكوهزیرانی عێراق دوای دهست بهكاربوونی ڕاستهوخۆ ههڵمهتی بهرهبهیانی بۆ دهستگیر كردنی گهندهڵكارانی وڵاتهكهی و بهتایبهت دۆسیهی قاخچێتی نهوت دهستپێكرد.