لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار، منداڵێکی تەمەن 3 ساڵان بە ناوی میر بەرهەم دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لێی دا و شێلای، گیانی لە دەستدا.
ئەمڕۆ ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، ڕووداوەکە لە گەڕەکی گۆرانی قەزاکەدا ڕووی داوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکە و ڕێکارە پزیشکییەکانەوە گوتی: "منداڵەکە ناوی میر بەرهەمە و تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی داد دەکرێت."