نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ 11 هەزار دینار بەرز بووەوە؛ سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر دەڵێت، خواستێکی زۆر لەسەر زێڕ هەیە.
ئەمڕۆ هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، كه نرخی مسقاڵێک عەیار 21 گەیشتە 900 هەزار دینار، لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە نرخی مسقاڵێک عەیار 21 بە 888 هەزار دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا.
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەکە، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر گوتی: "خواست لەسەر کڕین و فرۆشتنی زێڕ بەرز بووەتەوە و لەگەڵیدا نرخی بۆرسەش بەرز بووەتەوە."
بەپێی نرخەکانی سەندیکای زێڕنگەران لە هەولێر، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 3 هەزار و 621 دۆلار دیاری کراوە.