لە هەنگاوێکی دڵنیاکەرەوەدا بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی پارێزراوە و دەستی بۆ نابرێت.
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) له زاری حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراقهوه ئاشکرای کرد، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی پابەندکەری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانە.
ئهو بهرپرسهی حكومهتی عێراق به ئاژانسهكهی گوتووه: "پرسی مووچە لە هەموو بابەتەکانی دیکە جیا کراوەتەوە و بە هیچ شێوەیەک نابەسترێتەوە بە گفتوگۆی پرسەکانی ترەوە."
ئەم هەڵوێستە فەرمییەی بەغدا ئەوە دەگەیەنێت کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هیچ باس و دانوستانێکی دیکەدا ناخرێتە ژێر مەترسییەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بەوە داوه، کە بەغدا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدگای خۆی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەریی یاسا.