بە هۆی پچڕانی هێڵی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دروستبوونی گرفتی تەکنیکی، ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قوشتەپە ڕاگیرا.
ئەمڕۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی قوشتەپە بڵاویکردەوە، کە بە هۆی پچڕانی هێڵی پەیوەندیی نێوان بەغدا و فەرمانگەکە و تێکچوونی تەکنیکی لە ئامێرەکانی پەیوەست بەو هێڵەوە، ئێستا ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان وەستاوە.
ئهو فهرمانگهیه ڕوونی كردهوه، كه لەگەڵ کاراکردنەوەی هێڵەکەدا بە ئاگادارییەکی دیکە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە و سوپاسی پشوودرێژی و هەماهەنگی دانیشتووانی سنووری شارۆچکەی قوشتەپە و دەوروبەری دەکەن.
بهپێی زانیارییهكان، چارەسەرکردنی ئەم گرفتە تەکنیکییە لە ڕێگەی ناوەندی سەرەکییەوە لە بەغدا دەکرێت و تاکوو کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەبێت، کارکردنی فەرمی و ڕاییکردنی کارەکانی دیكهی هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت.