گەشەسەندن و پەرەپێدانی بەردەوام لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد، ڕۆبۆت و بەکارهێنانیان لە جەنگ مەترسی ئەخلاقی و یاسایی دروست دەکات، رۆژنامه‌نووسێکی کورد لێکەوتەکانی ئەم پڕۆسەیە ئاشكرا دەکات.

ئەمڕۆ ژیمان عه‌بدولڕه‌حمان، رۆژنامه‌نووس لە ڕاپۆرتێکدا هەوڵەکانی نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە شاری (ژنێڤ) لە وڵاتی سویسرا بۆ کۆنتڕۆڵردنی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ڕۆبۆت و سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە جەنگدا، بەتایبەتی ئەو چەکانەی بە (ڕۆبۆتە کوژەرەکان) ناوسراون خستەڕوو، تێیدا هاتووە، ئامانجیان نەهێشتنی دروستبوونی کێشەی ئەخڵاقی و بەرپرسیارەتییە.

ژیمان عه‌بدولڕه‌حمان ڕوونیکردووەتەوە، ئەم چەکە زیرەکانە دەتوانن بە شێوەیەکی خۆکارانە ئامانجەکان دیاری بکەن و هێرش ئەنجام بدەن، بەمەش کوژرانی خەڵکی سڤیل، یان روودانی تاوانی جەنگ ئایا دیزاینەری سۆفتوێرەکە، فەرماندە سەربازیەکە، یان خودی سیستەمەکە؟

دەقی نووسراوەکەی ژیمان عه‌بدولڕەحمان:

لە داهاتوو دا کێ بڕیار لە جەنگ دەدات .. مرۆڤ یان ڕۆبۆت

داهاتووی جەنگەکان بەرەو گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەنگاو دەنێنن، کاتێک تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد پێشکەوتنی خێرا بەخۆیانەوە دەبینن، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا لە داهاتوودا کۆنترۆڵی جەنگ و بڕیاردان لە دەست مرۆڤ دا دەمێنێتەوە یان دەدرێتە دەست سیستەمە ئۆتۆماتیکییەکان.

زیادبوونی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان

مەترسییەکانی بڕیاری سەربەخۆ: نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەوەی کە ڕێگە بە سیستەمەکانی زیرەکی دەستکرد بدرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ (بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ) بڕیاری کوشتن و هێرشکردن لە عملیاتە سەربەخۆکاندا بدەن زیادی کردووە. ئەمەش کێشەیەکی گەورەی ئەخلاقی و یاسایی دروست دەکات.

گفتوگۆکانی ژنێڤ بۆ ڕێکخستنی چەکەکان

هەوڵە دیپلۆماسییەکان: نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە شاری (ژنێڤ) لە وڵاتی سویسراکۆبوونەوە  بە مەبەستی دانوستان ودان و دانانی ڕێسا و یاسای نێودەوڵەتی، ئامانج لەم ڕێسایانە ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی (ڕۆبۆتە کوژەرەکان) ناسراون.

دیاریکردنی بەرپرسیارێتی: ئەم چەکە زیرەکانە دەتوانن بە شێوەیەکی خۆکارانە ئامانجەکان دیاری بکەن و هێرش ئەنجام بدەن، ئەم توانایە دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشەیەکی گەورە سەبارەت بەوەی کە کێ بەرپرسیارەلە هەڵەکان، کوژرانی خەڵکی سڤیل، یان روودانی تاوانی جەنگ؛ ئایا دیزاینەری سۆفتوێرەکە، فەرماندە سەربازیەکە، یان خودی سیستەمەکە؟

هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان

*پاراستنی دەسەڵاتی بڕیاردانی کۆتایی بۆ مرۆڤ: نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی توند دابنرێت کە گەرەنتی ئەوە بکات مرۆڤ هەمیشە دەسەڵاتی بڕیاردانی کۆتایی هەبێت پێش بەکارهێنانی هێزی کوشندە. واتە بڕیاری کۆتایی بۆ کوشتن یان هێرش کردن  بە کۆمپیوتەر و ڕۆبۆتەکان نەدرێت بە تەنها.

هۆشداری شارەزایان لە هەڵە و هاککردن

نەبوونی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مەترسی دەستکاری: شارەزایانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی سیستەمە خودکارەکان ناتوانن بە دروستی جیاوازی بکەن لە نێوان (ڕاست و هەڵە)یان هەڵسەنگاندنی وردی بارودۆخە مرۆییەکان بکەن، سەرەڕای ئەوەش، مەترسی گەورە لە هاککردنی ئەم سیستەمانە یان دەستکاریكردنی بڕیارەکانیان لەلایەن لایەنی سێیەم یان هاککەرەکانەوە بوونی هەیە.