بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەریەک لە هاووڵاتییان (موراد زانا) و (محەممەد هێمن)، کە لە ڕووداوەکەی پردێ گیانیان لەدەست دا، بە شەهید هەژمار کران و بڕیاری قەرەبووکردنەوەی کەسوکارەکانیان درا.
ئەمڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانێکی دەرکرد بۆ بەشەهید هەژمارکردنی هەریەک لە هاووڵاتییان (موراد زانا) و (محەممەد هێمن) و قەرەبووکردنەوەی کەسوکارەکانیان، دوای ئەوەی لە لێکۆڵینەوەکاندا سەلمێندرا کە بەهۆی هەڵەیەکی هێزێکی سەر بە فەوجی دژەتیرۆری کەرکووک گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی بڕیارەکە، کە پشت بە ڕاسپاردەی لێژنەی لێکۆڵینەوە دەبەستێت، هەردوو قوربانییەکە یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کردە جەنگی و هەڵە سەربازییەکان ژمارە (20)ی ساڵی 2009ی هەموارکراو دەیانگرێتەوە، کەسوکارەکانیان سەرجەم مافە یاساییەکانیان پێ دەدرێت.
لە ڕۆژی یەکشەممە، 28ـی 9ـی 2026، دوو گەنج بە ناوەکانی (موراد زانا) و (محەممەد هێمن)، لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک شەهید کران.