نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە ڕێژەی 30 هەزار دینار لە هەر مسقاڵێکدا نرخەکەی هاتە خوارەوە.

 

ئەمڕۆ هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو دابەزیوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی سیاسی و ئەمنی و ئەگەرەکانی بەرزکردنەوەی سووی بانکی، بە جۆرێک کە جیاوازیی دابەزینەکە گەیشتووەتە 30 هەزار دینار و زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

 

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 1 ملیۆن و 52 هەزار دینار.

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22: 964 هەزار دینار.

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 921 هەزار دینار.

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 789 هەزار دینار.

 

دوێنێ نرخی زێڕ بە نرخێکی بەرزتر مامەڵەی پێوە دەکرا:

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24: 1 ملیۆن و 74 هەزار دینار.

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22: 985 هەزار دینار.

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21: 941 هەزار دینار.

• نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18: 807 هەزار دینار.