یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بار کراوە و هەر ئەمشەو دەگاتە پارێزگای دهۆک.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانەکە ئەمشەو دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی دهۆکەوە، ڕاستەوخۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا.
سەبارەت بە پشکی پارێزگاکانی دیکەش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە داوە، بۆ بەشە نەوتی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکان، ڕەزامەندیی فەرمی دراوە و دەست بە پرۆسەی بارکردنیان دەکرێت، و هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە کۆگاکان، پرۆسەی دابەشکردنیان دەستپێدەکات.