ئاژانسی ڕۆیتەرز نهێنیی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتیی نەوت لە عێراق ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەهێزترین میلیشیای سەر بە ئێران لە ساڵی 2021ـەوە سەدان ملیۆن دۆلاری لە خەزێنەی دەوڵەت دزیوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە بڵاویکردووەتەوە، بەهێزترین میلیشیای شیعەی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق سەدان ملیۆن دۆلاری لەو نەوتە کۆکردووەتەوە کە لە دەوڵەت دزراوە، ئەمەش عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ناچار کردووە هێزە ئەمنییەکانی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە. 

 

بەرپرسانی باڵای ئەمنی، سوپا، پۆلیس و نەوتی عێراق ڕایانگەیاندووە، سەرۆکوەزیران توندترین بەرەنگاربوونەوەی خۆی تا ئێستا دژی گرووپی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا دەست پێکردووە، ئەویش لە ڕێگەی لێدان لە تۆڕێکی قاچاخچێتیی نەوت کە ئەو گرووپە چەندین ساڵە بەڕێوەی دەبات.

 

 بە گوتەی سەرچاوەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو قاچاخچێتییە کە بە هاوکاریی هەندێک بەرپرسی ئەمنی و نەوت ئەنجام دراوە، لە ساڵی 2021ـەوە تا ئێستا سەدان ملیۆن دۆلاری لە حکومەت دزیوە.