ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 301ـی خۆی لە نووسینگەی حەمام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە سەرجەم پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی گۆڕەپانی عێراقی و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، لەگەڵ هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و لێکەوتەکانیان. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووە، دۆسیەی بودجەی گشتی، ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری، و دابینکردنی پێداویستییەکانی قۆناغەکە خرایە بەر باس.

 

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کاری لێژنە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرا، بەجۆرێک کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکان و هەماهەنگیی هاوبەش بەرز بکاتەوە.